دابەشکردنی غاز گۆڕانکاریی بەسەرداهات

مەودا میدیا-

لیژنەی سووتەمەنی قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی هەڵەبجە بڵاویکردەوە ئاگاداری هاوڵاتییانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە و ناحییەکانی دەوروبەری دەکەنەوە کە سبەینێ لە سنووری پارێزگاکەیان غاز دابەش ناکرێت و رۆژی دووشەممە 30ی 3 غاز لە رێگەی بریکارەکانی خۆراکەوە دابەش دەکرێت.

لیژنەی سووتەمەنی قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی هەڵەبجە رایگەیاند “داوا لە هاوڵاتییان دەکەن بەهیچ شێوەیەک سەردانی کارگەکانی غاز نەکەن، چونکە لەوێ بوتڵی غاز بە هیچ کەسێک نادرێت”.

لای خۆیەوە قائیمقامییەتی قەزای کۆیە رایگەیاند “هەوڵدەدەن لە رێگەی کارتی ئەلیکترۆنییەوە لە مانگێکدا دوو بوتڵ غاز بۆ هاوڵاتییان دابین بکەن، دابەشکردنی غاز بەکارتی ئەلیکترۆنی دەبێت، کە ئامێری خوێندنەوەی کارتەکان لەلایەن وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بە بریکارەکانی غاز دراوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” ئەو هاوڵاتییانەی مامەڵەی کارتەکانیان کردووە، دەتوانن سەردانی بریکارەکانی خۆراک بکەن، بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکان، ئەوانەشی مامەڵەیان نەکردووە دەتوانن بەزووترین کات سەردانی بریکارەکانی خۆراک بکەن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان