بەغدا بە مەرج پشکی هەرێم لە بودجە خەرج دەکات

مەودا میدیا-

نه‌بیل مه‌رسومی، شارەزای بواری ئابووریی عیراق مەرجەکانی بەغدا بۆ خەرجکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی 2027، ئاشکرا دەکات

یەکەم: شایستە داراییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵانی (لە 2004 تاوەکو 2026)، کە بڕەکەی (12 ترلیۆن و 775 ملیار دینار)ە، لە ماوەی سێ ساڵدا یەکلایی دەکرێنەوە.

​دووەم: حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەند دەبێت بە هەناردەکردنی نەوت کە بڕەکەی لە (400 هەزار بەرمیل) لە رۆژێکداکەمتر نەبێت، لە رێگەی کۆمپانیای (سومۆ)وە بۆ بەندەری جەیهانی تورکی، لە حاڵەتی وەستانی هەناردەکردن یان نەگونجانیدا، پێویستە ئەم نەوتە رادەستی وەزارەتی نەوتی فیدراڵی بکرێت بۆ بەکارهێنانی ناوخۆیی.

​سێیەم: دەبێت هەرێمی کوردستان داهاتە نەوتییەکان رادەستی گەنجینەی گشتیی دەوڵەت بکات، بە مەرجێک داتا و زانیارییەکان لەلایەن دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی و هەرێمی کوردستانەوە مانگانە وردبینییان بۆ بکرێت.

چواره‌م: حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ند ده‌كرێت به‌ راده‌ستكردنی ئه‌و بڕه‌ غازه‌ی له‌ پێداویستیی ناوخۆیی زیاده‌یه‌ به‌ حكومه‌تی فیدراڵی، ئه‌گه‌ر هه‌رێم غازه‌كه‌ راده‌ست نه‌كات ئه‌وا به‌هاكه‌ی له‌ پشكی كوردستان ده‌بڕدرێت.

پێنجه‌م: به‌ پشتبه‌ستن به‌ بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی له‌ 15ی (شوبات/2)ی 2022، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناتوانێت هیچ گرێبه‌ستێكی نه‌وت و غاز له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكاندا ببه‌ستێت جگه‌ له‌ رێگه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵییه‌وه‌.

شەشەم: پشکی هەرێم لە بودجەدا دەبێتە 12.7% نەک 14.14%.

حەوتەم: پشکی هەرێم لە بودجەدا لەسەر بنەمای خەرجیی راستەقینە دیاری دەکرێت نەک خەرجیی خەمڵێنراو (مۆڵەتپێدراو)، ئەوەش دوای دەرکردنی خەرجییە سیادییەکان.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان