راگەیەندراوێک لە سەرۆک وەزیرانی عیراقەوە

مەودا میدیا-

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عیراق بڵاویکردەوە عەلی زەیدی سپۆنسەری کۆنفرانسی رۆژی سەروەریی دەکات و دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێی سەروەریی رادەگەیەنێت بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، هەیبەت حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمان و ژمارەیەک لە بەرپرسان، سەرکردەی هێزە سیاسییە نیشتمانییەکان، باڵیۆز و نوێنەری نێردە دیپلۆماسییەکان و کەسایەتییە کۆمەڵایەتییەکان.

عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند “عیراق یەکێک لە گەورەترین شەڕەکانی مێژووی مۆدێرنەکەی تێپەڕاندووە و پایەکانی سەروەریی خۆی بەسەر وشکانی، ئاسمانی و ئاوی خاکەکەیدا تەواو کردووە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەو سەروەرییەی عیراق ئەمڕۆ وەریگرتووەتەوە، لە چەندین دەستکەوتی نیشتمانیی بەیەکەوەبەستراودا بەرجەستە دەبێت، کە گرنگترینیان بریتین لە:

1- عیراق دەوڵەتێکە کە بناغەکانی سەروەریی سیاسی و ئابووری و ئەمنیی بە پتەوی چەسپاون و سەروەریی یاسا بەسەر هەموو خاکەکەیدا زاڵ بێت و سەرچاوەکانی لە دەستی گەلەکەیدایە، بە پێی دەستوور.

2- رێککەوتن لەسەر کشانەوەی هێزەکانی تورکیا و چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و کۆتاییهێنان بە بوونی سەرجەم گرووپە چەکدارە بیانییەکان لەسەر خاکی عیراق.

3-یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە لە ژێر چەتری وەزارەت، بە شێوەیەک کە یەکڕیزیی بڕیاری ئەمنی و سەربازیی بەهێز دەکات.

4- کۆتاییهێنان بە بوونی هەر هێزێکی چەکداری بیانی لەسەر خاکی عیراق و رێگریکردن لە بەکارهێنانی خاکی وڵات وەک سەکۆیەک بۆ دەستدرێژیکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ.

5-کۆنتڕۆڵکردنی دۆسیەی چەک بەپێی دەستوور و یاسا، لەسەر بنەمای خشتەی کاتیی رێککەوتوو بۆ چارەکردنی دۆخی گرووپە چەکدارەکان و تێکەڵکردنیان بە دامەزراوەکانی دەوڵەت.

6- حکومەت رووبەڕووی بەڵای گەندەڵی بووەتەوە، هەوڵەکانی لەم رووەوە پاڵپشتی سەروەریی بووە و رێگری لە دەستە بێویژدانەکان کردووە لە پێشێلکردنی سامانی گشتیی.

7-دەستپێکردنی بونیاتنانی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی نیشتمانیی تەواوکاری بە مەبەستی بەرزکردنەوەی توانای عئراق لە پاراستنی سەروەریی ئاسمانی خۆی.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان