بزووتنەوەی گۆڕان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا-

بزووتنەوەی گۆڕان سەبارەت بە بەشداریکردن لە هاوپەیمانیی سیاسی بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند “ماوەیەکە کەناڵەکانی روووداو، ئاڤا و کوردستان24، (بەهۆ و بێ هۆ) زانیاریی هەڵە و ناڕاست لەسەر هەڵوێستی بزووتنەوەکەیان بۆ هاوپەیمانێتی بڵاودەکەنەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “تائێستا هیچ لایەنێک دەستپێشخەریی بۆ هاوپەیمانێتی بۆ نەکردوون و هەڵوێستی ئەوان لەوبارەیەوە روونە کە لەگەڵ کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستانن هاوشانی هەم٣و لایەنە سیاسیەکانی هەرێم”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان