مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له نوێترین په‌یامیدا هه‌ڕه‌شه له ئێران ده‌كات و ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر ئێران گه‌رووى هورمز دابخات دانوستانكاره‌كانى ناتوانن بگه‌ڕێننه‌وه وڵاته‌كه‌یان.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا به فۆكس نیوزى راگه‌یاند “ئەگەر نەگەیشتینە رێککەوتن لەگەڵ ئێران ئەوا باج لەسەر تێپەڕبوونی کەشتیی دادەنێین لە گەرووی هورمز”.
وتیشى “ئەگەر ئێران گه‌رووه‌كه دابخات، ئەوا شاندى دانوستانکاری ئێران ناتوانن بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکەی خۆیان، دەبێت ئێران دەستبەجێ بەکرێگیراوەکانی لە لوبنان رابگرێت لە نانەوەی سەرئێشە و کێشە، ئەگەر ئەمە نەکەن، ئەوا جارێکی تریش بە توندی لە ئێران دەدەینەوە”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “ئەمه‌ریکا دەتوانێت ببێتە پارێزەری گەرووی هورمز و 20%ی نەوتەکە وەربگرێت، دوێنێ قسه‌م له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێران كرد‌و هۆشداریم پێدان له داخستنی گه‌رووی هورمز”.
باسى له‌وه‌شكرد “یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئێران تەنها درێژکردنەوەی ئاگربەستەکەیە و رێککەوتنی کۆتایی نییە”.
ع