بارانی بەلێزمە دەبارێت

مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە.

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند ” باران بارین لە سەرجەم ناوچەکان و زۆربەی کاتەکان بەشێوەی بارانی مامناوەند و لێزمە باران بەردەوام دەبێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەمڕۆ لە کاتەکانی ئێوارە لە ئەنجامی زیاد بوونی نزمە پاڵە پەستۆی دەریای ناوەڕاست شەپۆلی بارانبارین کاریگەری زیاد دەکات لە ناوچە شاخاویی و سنوورییەکان و ئیدارە سەربەخۆکانی (زاخۆ و سۆران ) ناوچە جیا جیاکانی سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆک، رێژەی باران بارینی بە لێزمە و هەورە تریشقەو بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو دەبێت ,لە درەنگانی شەو و بەرەبەیانی سبەینێ کاریگەری ئەم شەپۆلە بە چڕی دەگاتە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین و بەشێک لە ئیدارەی گەرمیان”.

ئەوەشی خستەڕوو “شەپۆلی بارانبارین بەردەوامی دەبێت لە کاتەکانی بەرەبەیان سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین و بەشێک لە گەرمیان و سنووری پارێزگای هەولێر ودهۆک باران بارین بەشێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند دەبێت، دوانیوەڕۆی سبەینێ کاریگەری شەپۆلەکە تا رادەیەک لاواز دەبێت باران بارین بەشێوەی نمە بارانی پچڕ پچڕ دەبارێت”.

کەشناسی پلەکانی گەرمای لەنێوان شار و ناوچەکاندا بەمشێوەیە خستووەتەڕوو”:

هەولێر: 14
سلێمانی: 12
دهۆک: 14
کەرکووک: 16
هەڵەبجە: 13
زاخۆ: 14
سۆران: 10
گەرمیان: 15
حاجی ئۆمەران: 6
پیرمام: 10

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان