دوو درۆن ئاڕاستەی هەولێر کران

مەودا میدیا-

دژە تیرۆری هەولێر سەبارەت بە ئاڕاستەکردنی دوو درۆن لە ئێرانەوە بۆ سەر نووسینگەی تایبەتی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

دژەتیرۆری هەولێر رایگەیاند “بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 00:28، دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە جۆری (حەدید-110) لە دیوی سنووری وڵاتی ئێرانەوە ئاراستەی بارەگای نووسینگەی تایبەتی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن لە قەزای پیرمامی پارێزگای هەولێر کران”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “درۆنەکان هیچ زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتووەتەوە و ئەم هێرش و دەستدرێژییانە بە تووندترین شێوە ئیدانە دەکەن و بەهیچ شێوەیەک مایەی قبوڵکردن نین، تەواوی بەرپرسیارێتیی لێکەوتەکانیشی لە ئەستۆی ئەنجامدەرانیدایە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان