هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر سیاسه‌تى گومرگى رێككه‌وتن

مه‌ودا میدیا-

جێگری سەرۆکوەزیرانی عیراق و شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر یەکخستنی سیاسەتی گومرگی و جێبەجێکردنی سیستمی ئەلکترۆنی لە دەروازە سنوورییەکان رێککەوتن، هاوکات بڕیاریان دا بەڕێوەبردنی گومرگەکانی هەرێمی کوردستان بە شێوەی هاوبەش بێت.

فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عبراق له‌ پشكى پارتى دیموكراتى كوردستان، سەرپەرشتیی 13ەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی وڵات کرد لەم کۆبوونەوەیەدا شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادە بوون.

بە گوێرەی راگەیەنراوی کۆبوونەوەکە، میوانداریکردنی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن بووە لەسەر یەکخستنی رێکارە گومرگییەکان لە دەروازە سنوورییەکان.

شاندی هەرێمی کوردستان پێکهاتبوون لە سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، راوێژکاری وەزارەتی دارایی، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگ، بەڕێوەبەری گشتیی بەدواداچوون و هەماهەنگی، لەگەڵ سەرۆکی ژوورە بازرگانییەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان