خۆڵبارین بەڕێوەیە و پلەكانی گەرماش بە نزمی دەمێننەوە

مەودا میدیا-
بەپێی راگەیەنراوێكی دەستەی كەشناسی عیراق، كەش و هەوای رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە روون دەبێت، پلەكانی گەرماش وەك رۆژانی پێشوو دەمێننەوە، بەڵام رۆژی هەینی خۆڵبارینێكی سووك ناوچەكە دەگرێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە دەستەی كەشناسی عیراق رایگەیاند” لە رۆژانی داهاتوودا پلەكانی گەرما بە نزمی دەمێننەوە، بەڵام تەنها لە رۆژی هەینی كەمێك خۆڵبارین دەبێت و خۆڵبارینەكەش زیاتر ناوچەكانی ناوەڕاست و خوارووی عیراق دەگرێتەوە”.

هاوكات پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری كەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند “لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بە گشتی مانگی 10 پلەكانی گەرما لە ئاستی ئاساییدا دەبن و هەندێك رۆژیش بە رێژەی بەرچاو دەچنە خوار ئاستی ئاسایی”.

وتیشی “بەراورد بە چەن ساڵی رابردوو مانگی 10 فێنكتر و تا رادەیەك ساردتریش دەبێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد “پێشبینی دەكەن لە رۆژانی كۆتایی مانگی 10 دا بارانی زۆر و سەرتاسەری لە ناوچەكە ببارێت”.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان