مەودا میدیا-
سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ئاشکرایکرد دەبێت ئەوانەی باسی هێزی پێشمەرگە دەکەن دەستنوێژ هەڵبگرن و ئەوکات ناوی بهێنن، چونکە ئەگەر قارەمانێتی هێزی پێشمەرگە نەبوایە تێكشکاندنی مەترسییەکانی داعش ئەستەم بوو.
محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان رایگەیاند “پێشمەرگە هێڵی سوورە هیچ هێز و لایەنێک بۆی نییە باسی چەکەکەی بکات، چەکی بێ مۆڵەت نییە و ئەو هێزانەی لە عیراقدا هەن بە مۆڵەت چەکیان هەڵگرتووە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “خەبات و تێکۆشانی پێشمەرگە بۆ 100 ساڵ دەچێت و بۆ ئازادی گەل و نیشتمان لەگەڵ هەموو حكومەتە یەك لەدوای یەكەكانی عیراقدا جەنگاوە”.
ئەوەشی خستەڕوو “هێزی پێشمەرگە بۆ ئازادی گەلی کوردستان دژبە حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عیراق تێکۆشاوە، ناکرێت هێزی پێشمەرگە بەراورد بە هیچ هێزێکی تر بکرێت”.
ب ح