مه‌ودا میدیا-
تا هیچ هه‌وڵێك نه‌دراوه له لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ى نه‌وتى سپیی به‌سه‌ر ماڵان دابه‌شبكرێت، نه‌وتفرۆشێكیش ده‌ڵێت، نرخى نه‌وت له سلێمانى گرانتربووه.
ئه‌رخه‌وان حه‌سه‌ن، نه‌وتفرۆش به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “نرخى نه‌وتى ماڵان سه‌ره‌ڕاى گرانییه‌كه‌ى، به‌ڵام خواستى له‌سه‌ره، چونكه هاوڵاتیی ده‌ترسێت له مانگى داهاتوو نرخه‌كه‌ى زیاتر به‌رزبێته‌وه”.
وتیشى “یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى ماڵان له نێوان 265 بۆ 175 هه‌زار دیناره، ئه‌و نرخه زۆره، به‌ڵام بازاڕه‌كه به‌و جۆره‌ى لێ هاتووه‌و له ده‌سه‌ڵاتى ئێمه نییه”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “ئه‌گه‌ر له مانگه و تا مانگى داهاتوو نه‌وتى پاڵپشتی كرا‌و به‌سه‌ر هاوڵاتییان دابه‌شنه‌كرێت، ئه‌وه به دڵنیایه‌وه نرخه‌كه‌ى زیاتر گران ده‌بێت”.
ع