مه‌ودا میدیا-
شاره‌زایه‌كى بوارى وزه و كاره‌با ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت راستگۆیه، با به‌و پێوه‌ره‌ى كه له رابردوو بۆ نرخى كاره‌باى رووناكى داناوه، به‌و جۆره حسابات له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانى كاره‌با بكات.
شاره‌زایه‌كى بوارى وزه و كاره‌با به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “حكومه‌تى هه‌رێم و وه‌زاره‌تى كاره‌با له سه‌ره‌تاى پرۆژه‌ى رووناكى وا خه‌ڵكیان تێگه‌یاند كه 400 كیلۆواتى كاره‌با به 72 دیناره بۆ هه‌ر كیلۆواتێك”.
وتیشى “ئه‌گه‌ر هاوڵاتییه‌ك له مانگێگدا ئه‌و 400 كیلۆیه‌ى سه‌رفكرد و 400 كیلۆواتى دووه‌مى به نرخى 108 دینار ده‌بێت”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “خه‌ڵك ئه‌مه‌ى تا راده‌یه‌ك پێ باشبوو، چونكه 400 كیلۆ واتى یه‌كه‌م نرخه‌كه‌ى به 72 دینار 28 هه‌زار دینارى ده‌كرد، 400 كیلۆواتى دووه‌م 43 هه‌زار دینار ده‌كات، واته ئه‌گه‌ر ماڵێك له مانگێكدا 400 كیلۆ واتى یه‌كه‌م به‌كاربهێنێت و 400 كیلۆ واتى دووه‌میش به‌كاربهێنێت، 71 هه‌زار دینارى بۆ دێته‌وه”.
باسى له‌وه‌شكرد “حكومه‌ت راستگۆ نه‌بوو له‌گه‌ڵ خه‌ڵك، ئێسته هه‌موو شتێكى تێكداوه به‌سه‌ریه‌كاو هیچ له‌به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵك نییه، 40 كیلۆوات به 72 دینار حساب ده‌كات، 50 كیلۆوات به 108 دینار، ئه‌مه خیانه‌ته له خه‌ڵك كه ده‌كرێت، جگه له‌وه‌ش ده‌بێت مانگانه پاره بۆ خه‌ڵك بگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام حكومه‌ت ئه‌مه ناكات بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵك پاره‌ى زیاترى له‌سه‌ر بكه‌وێت”.
له دوو هه‌فته‌ى رابردوو خه‌ڵكێكى زۆر پاره‌ى كاره‌بایا بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه به جۆرێ ماڵى وا هه‌یه له‌نێوان 300 بۆ 500 هه‌زارى بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه و هه‌ر كه‌سێكیش پاره نه‌دات كاره‌باكه‌ى ده‌بڕدرێت”.
ع