مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد بارانبارین به‌رده‌وام ده‌بێت
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند “ئەمڕۆ كاریگه‌ری ئه‌و شه‌پۆله بارانبارینه‌ی رووی له ناوچه‌كه‌مان كردووه به‌رده‌وامی ده‌بێت، پێشبینی دەکەن دووباره چالاكبوونه‌وه‌ی ئه‌م شه‌پۆله له كاته‌كانی نیوه‌ڕۆ و دوانیوه‌ڕۆ له‌سه‌ر ناوچه جیاجیاكان، بارانبارینیش به‌شێوه‌ی لێزمه باران و هه‌وره بروسکە ده‌بێت ئه‌گه‌ری ته‌زره له هه‌ندێك كاتدا ده‌بێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “دوانیوه‌ڕۆ پێشبینی بارانبارین له سنووری پارێزگای هه‌ولێر و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری كۆیه، ئیداره‌ی سۆران و رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای دهۆك به تایبه‌ت (ئاكرێ، دینارته، بجیل، زاویته) هه‌یه، لەسنووری پارێزگای سلێمانی و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی ئه‌م پارێزگایه دابارینی به شێوه‌ی شه‌سته بارانی كورتخایه‌ن ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌وره بروسکە، كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆله‌ش به‌شێوه‌ی كه‌شێكی به‌هاری ده‌بێت له‌وانه‌یه له ناوچه‌یه‌ك بارانێكی زۆر ببارێت و ناوچه‌یه‌كی تر بارانی كه‌متر بێت”.
ئەوەشی خستەڕوو “سبەینێ به گشتیی ئاسمان هه‌ندێك كاتی به‌یانی نیمچه هه‌وره پاشان ناجێگیری كه‌ش دووباره له كاته‌كانی دوای نیوه‌ڕۆ چالاك ده‌بێته‌وه، كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆله له سنووری پارێزگای دهۆك و ناوچه شاخاوییه‌كانی زیاتر ده‌بێت لێزمه بارانی كورتخایه‌ن و هه‌وره بروسکە ده‌بێت، سنووری پارێزگای هه‌ولێر و سلێمانی و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی ئه‌م دوو پارێزگایه و ناوچه شاخاوییه به‌رزه‌كان و قه‌زاو ناحیه‌كانی ئه‌م سنوورانه به گشتیی بارانبارینی له كاتی جیاجیای دوای نیوه‌ڕۆ ده‌بێت، زیاتر بارانبارینه‌كه به‌شێوه‌ی گه‌واڵه بارانی به‌هاری و هه‌وره بروسکە ده‌بێت”.
کەشناسی پلەکانی گەرمای لەنێوان شار و ناوچەکاندا بەمشێوەیە خستووەتەڕوو”:
هه‌ولێر: 24 پله‌ی سیلیزی
سلێمانی: 25 پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه: 24 پله‌ی سیلیزی
گه‌رمیان: 26 پله‌ی سیلیزی
پیرمام: 23 پله‌ی سیلیزی
سۆران: 22 پله‌ی سیلیزی
حاجی ئۆمه‌ران: 18 پله‌ی سیلیزی
چه‌مچه‌ماڵ: 25 پله‌ی سیلیزی
دهۆك: 23 پله‌ی سیلیزی
زاخۆ: 24 پله‌ی سیلیزی
ب ح