مهودا میدیا-
دادگای باڵای ئەمهریکا ئهمڕۆ سێشەممە هەوڵی دۆناڵد ترەمپی سهرۆكى ئهمهریكاى بۆ سنووردارکردنی مافی رەگەزنامەی لەدایکبوونی رەتکردەوە.
بهپێى ههواڵێكى ئاژانسى رۆیتهرزى ئهمهریكى “دادگاکە بە ئەنجامی ٦-٣ بڕیاریدا و مافی هاوڵاتیبوون بۆ نزیکەی هەموو ئەو کەسانەی کە لەسەر خاکی ئەمهریکا لەدایک بوون، پشتڕاستکردەوە”.
ترەمپ و تیمە یاساییەکەی پاڵپشتییان لە ئارگیومێنتێک کردبوو کە تا ئەم دواییانە پشتگیرییەکی کەمیان لەنێو داڕێژەرانی سیاسەت و پسپۆڕانی یاساییدا هەبوو و سەرکەوتنیان لە گەیاندنی بۆ دادگای باڵای وڵاتەکە بۆ خۆی پێشکەوتنێکی بەرچاو بوو.
بەڵام زۆرینەی ئەو نۆ دادوەرە لە کۆتاییدا ئامادە نەبوون پێشینەیەکی 10 ساڵە هەڵبوەشێننەوە یان یاسای فیدراڵیی درێژخایەن لێکبدەنەوە.
ع