مەودا میدیا-
بەهۆی پێنەدانی شایستە داراییەکانیان، کەمئەندامانی سەنگەر لە شاری سلێمانی ئاشکرایانکرد رۆژی پێنچشەمە دەست بە مانگرتنی سەرتاسەریی دەکەن
بەرهەم نوری، ئەندامی ئەنجومەنی نارازیی کەمئەندامانی سەنگەر رایگەیاند “ئامادەکاریی دەکەن بۆ سبەینێ لە کاتژمێر 8:00ی بەیانییەوە لە سەکۆی ئازادی دەست بە مانگرتن دەکەن”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “تاوەکو حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی وەڵامی داواکارییەکانیان دەداتەوە و شایستە داراییەکانیان بۆ دەگەڕينێتەوە، دەست لە مانگرتن هەڵناگرن”.
ئەوەشی خستەڕوو “کەمئەندامانی سەنگەر و ئەو پێشمەرگانەی هێزەکانی 70، کە ماوەی ساڵ و نیوێکە مووچەیان پێنەدراوە، لە بەرانبەر مافەکانیان ماندەگرن و جەژنیش ناکەن”.
ب ح