مەودا میدیا-
سەرۆکی پەرلەمانی عیراق لە پەیامێکدا هەڵنەبژاردنی سەرۆكی كۆمار و بەردەوامبونی ئەركەكانی سەرۆك كۆماری ئێستا رەوانەی دادگای فیدراڵی دەکات.
رۆژنامەی سەباح بڵاویکردەوە “سەرۆکی پەرلەمانی عیراق سەبارەت بە پێویستی لێکدانەوە مادەی (72/دووەم/ب) کە تایبەتە بە بەردەوامی ئەرکەکانی سەرۆک کۆمار و وادەی هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ، نووسراوێكی پێشکەش بە دادگای باڵای فیدراڵی کردووە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هەیبەت حەلبوسی داوای شیکردنەوەی ئەو ماددە دەستورییەی كردووە کە تێیدا هاتووە، سەرۆکی کۆماری ئێستا بەردەوام دەبێت لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانی تاوەکو کۆتاییهاتنی هەڵبژاردن پەرلەمانی نوێ، بە مەرجێک سەرۆک کۆماری نوێ لە ماوەی سی رۆژدا لە یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمان هەڵبژێردرێت”.
ب ح