مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نه‌وت و كانزاكانى سلێمانى رایگه‌یاند، به زووترین كات نه‌وته‌كه‌ى به‌غدا ده‌گاته سلێمانى و دابه‌شده‌كرێت.
سەلام عومەر، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی رایگەیاند “سەرجەم رێکارە کارگێڕییەکان لە پارێزگای سلێمانی کۆتای‌یان هاتووە بۆ ئه‌وه‌ى به‌غدا نه‌وت ره‌وانه بكات بۆمان”.
وتیشى “لە سبەینێ دووشه‌ممه‌وه کۆمپانیایەکی تایبەتمەند راسپێردراوە بە هێنانی نەوت و بەزووترین کات دەگاتە پارێزگای سلێمانی و ده‌ست به دابه‌شكردنى ده‌كه‌ین به‌سه‌ر هاوڵاتییان”.
ره‌مه‌زان جه‌میل، نه‌وتفرۆش به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “ئه‌گه‌ر به‌غدا نه‌وت به‌سه‌ر هاوڵاتییان دابه‌شبكات، ئه‌مه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر نرخى نه‌وتى بازاڕ ده‌بێت و به‌هۆیه‌وه نرخه‌كه‌ى داده‌به‌زێت كه ئێستا یه‌ك به‌رمیل له نێوان 350 بۆ 370 هه‌زار دیناره”.
پێشتر وه‌زاره‌تى سامانه‌سروشتییه‌كان رایگه‌یاند “ئه‌و نه‌وته‌ى به‌غدا ده‌ینێرێت 100 لیترى به 32 هه‌زار دینار ده‌درێته هاوڵاتییان و بڕهكهشى 50 ملیۆن لیتره”.
ع