مەودا میدیا-
هاوسەرۆکی گشتیی پارتی یەکسانی و دیموکراتیی گەلان (دەمپارتی) ئاشکرایکرد دانووستان بە چاوپۆشیکردن لە مافە رەواکانی گەلی کورد و عەلەوییەکان کۆتایی نایەت، چونکە دانوستان رێگەیەکە بۆ بەدەستهێنانی مافەکان، نەک وازهێنانی گەلی کورد و عەلەوی لە خواست و مافی هاوڵاتیبوونی یەکسان لە تورکیا.
تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی دەمپارتی رایگەیاند “پێویستە یاسای نوێ بە تەواوی زەمینەی ژیانی کۆمەڵایەتی و سیاسی بۆ ئەو کەسانە دابین بکات، کە چەکەکانیان سووتاندووە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک، پێویستە سەرجەم زیندانییە سیاسییەکان ئازاد بکرێن و دەرگا واڵا بکرێت بۆ گەڕانەوەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی کێشەی سیاسییەوە چوونەتەدەرەوەی وڵات”.
ب ح