مه‌ودا میدیا-
هه‌رچه‌نده له چه‌ند رۆژى رابردوو باس له ئاساییكردنه‌وه‌ى غازى ماڵان كرا، به‌ڵام تا ئێستا له ناو شارى سلێمانى غاز ئاسایی نه‌بووه‌ته‌وه.
كامه‌ران سه‌عید، غارفرۆش به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “خواستێكى زۆر له‌سه‌ر غاز هه‌یه و ئه‌و بڕه‌شى كه هه‌یه به‌پێى پێویست نییه و رۆژانه خه‌ڵكێكى زۆر په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ده‌كه‌ن بۆ غاز”.
وتیشى “ئێمه وه‌ك فرۆشیار هیچ ده‌سه‌ڵاتمان نییه و ئه‌و بڕه‌ى پێمان ده‌درێت له لایه‌ن كارگه‌كانه‌وه زۆر كه‌مه‌و رۆژى وا هه‌یه ناگاته 50 بتڵ، به‌ڵام به سه‌دان كه‌س په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ده‌كه‌ن”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “هه‌فته‌ى دووجار غازم پێده‌درێت، ئه‌ویش بڕێكى زۆر كه‌مه ناچار به سه‌ره‌گرتن بیده‌مه خه‌ڵك سه‌ره‌كه تا كوێ به‌شى كرد هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه”.
كاروان ره‌حمان، هاوڵاتیی به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “ماوه‌ى دوو هه‌فته‌یه بتڵى غازه‌كه‌م له پشته‌وه‌ى سه‌یاره‌كه‌م داناوه و به‌یانیان ده‌چمه به‌رده‌م بریكاره‌كان بۆ غاز، به‌ڵام تا ئێستا غازم وه‌رنه‌گرتووه و ده‌ستیشم ناكه‌وێت، ئه‌و غازه‌ى به‌نزینخانه‌كانیش سه‌ره‌ڕاى گرانییه‌كه‌ى، غازێكى سوكه‌و زۆر به‌خێرایی ته‌واو ده‌بێت”.
له‌گه‌ڵ هێرشى ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران له كۆتایی مانگى رابردووتر، به‌رهه‌مهێنانى غاز له هه‌رێمى كوردستان كه‌مبووه‌وه و به‌هۆیه‌وه غازى ماڵان ده‌ست ناكه‌وێت، به‌ڵام غازى بازرگانیی له به‌نزینخانه‌كان به‌رده‌وام هه‌یه و نرخه‌كه‌ى بۆ یه‌ك بتڵ گه‌یشته 30 هه‌زار دینار.
ع