ئەمرۆ داهاتی ناوخۆ رادەستی بەغدا دەکرێت

مەودا میدیا-

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد سەرجەم رێکارە یاسایی و داراییەکانیان بۆ ناردنی داهاتی نانەوتی مانگی پێنج (ئایار) تەواو کردووە.

سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم رایگەیاند “بڕیارە ئەمڕۆ نووسراوی فەرمی داهاتەکە ئاڕاستەی بەغدا بکرێت، کە بڕەکەی نزیکەی 50 ملیار دینارە و لە لقی هەولێری بانکی ناوەندییەوە دەخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عیراق”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج (ئایار)ی فەرمانبەران بەتەواوی ئامادەکراوە و چاوەڕێی گەیشتنی پارەکەیە و راستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان