مه‌ودا میدیا-
دواى نزیكه‌ى هه‌فته‌یه‌ك له تێكچوون و كه‌مبوونه‌وه‌ى كاره‌باى رووناكى له‌سه‌ر هاوڵاتییانى هه‌رێم، جارێكى تر كاره‌با ئاسایی بووه‌وه.
ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كه، له هه‌رێمى كوردستان، به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌شێك له كاره‌باى به‌رهه‌مهاتوو به عیراق ده‌فرۆشرێت، كاره‌باى هاوڵاتییان كه‌مكراوه‌ته‌وه، له كاتێكدا وه‌رزى گه‌رما ده‌ستیپێكردووه و موه‌لیده‌كانیش ئیش ناكه‌ن.
له ماوه‌ى ئه‌و هه‌فته‌یه‌دا رۆژانه له‌نێوان 5 بۆ 8 كاتژمێر كاره‌با له‌سه‌ر هاوڵاتییان ده‌بڕدرا.
له ئێستادا كاره‌باى رووناكى ئاسایی بووه‌ته‌وه و به به‌رده‌وامیی ده‌درێت به هاوڵاتییان ئه‌گه‌ر بێت‌و گرفتى تر له مانگه‌كانى داهاتوو كه زیاتر گه‌رم ده‌كات دروست نه‌بێت.
پرۆژه‌ى رووناكى به‌هۆى گرانى نرخى كاره‌با كه مانگانه له نێوان 100 بۆ 350 هه‌زار دینار بۆ هاوڵاتیی ده‌گه‌ڕێته‌وه، نیگه‌رانیی دروستكردووه.
ع