مه‌ودا میدیا-
دواى به‌رده‌وامبوونى قه‌یرانى كه‌مى غاز له هه‌رێمى كوردستان به‌هۆى وه‌ستانى به‌رهه‌مهێهنانى غازى شلى ماڵان، قه‌یرانه‌كه به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت و بازاڕ پڕ ده‌بێته‌وه له غازى ماڵان.
به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى مه‌ودا میدیا “ماوه‌ى سێ رۆژه بریكاره‌كانى غاز وه‌ك رابردوو غازیان به‌ده‌ست ده‌گاته‌وه، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى له رابردوو هاوڵاتیی كێشه‌ى نه‌بوونى غازى بۆ دروستبوو، ئێستاش به سه‌ره‌گرتن غازیان به‌رده‌كه‌وێت”.
بریكارێكى غاز له سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “ماوه‌ى پێنج رۆژه هه‌موو رۆژێك 40 بۆ 50 بتڵى غازى ماڵان دابه‌ش ده‌كه‌ین، به‌ڵام خواسته‌كه زۆره‌و ئێستاش به سه‌ره‌گرتن خه‌ڵك غازى به‌رده‌كه‌وێت”.
وتیشى “ره‌نگه له هه‌فته‌ى داهاتووه‌وه ورده ورده دۆخه‌كه ئاسایی بێته‌وه و به‌رهه‌مهێنانى غازى شلى ماڵان ده‌ستیپێكردووه‌ته‌وه و وه‌ك رابردووى لێ دێته‌وه، ئه‌و خواسته‌ى زۆره نامێنێت چونكه خه‌ڵك زیاتر له مانگێك و 40 رۆژه كێشه‌ى كه‌مى غازى هه‌یه”.
ع