مهودا میدیا-
تایبەتمەندییەکانی
١.لە پزیشکیدا زیاتر لە دەنکەکەی کەڵک وەردەگرن کە سارد و وشکە.
٢.دەنکی زریشک، مرۆڤ قەبز دەکات گەدە و جەرگ و دڵ بەهێز دەکات.
3.زریشک دژی زەرداو دژی توونیەتییە.
4.زریشک ئارام کەری تینی دەروونە دژی هەڵچوونە خوێنە.
5.شەربەتی زریشک کە لە تێکەڵاوی ٥٠ مساقڵ زریشک و نیوە لێوانێک ئاوی سێو و شەکر و ئاولیمۆ دروست دەبێت بۆ لابردنی تونیەتی، کەم ئیشتیایی، حاڵەتی رشانەوە زۆر باشە.
6.کوڵێنراوی زریشک و عەناب بە قەدەر یەک بۆ خاوێن کردنەوەی خوێن، بۆ دەرمانی خورووی لەش و حەساسییەتەکان، بۆ کرانەوە و جوان کردنی روخسار،بە کەڵکە ئەو تێکەڵاو باشترین دەرمانە بۆ ئەوانەی سروشتیی گەرمیان هەیە بۆ ئەوانەی گیرۆدەی گوشاری خوێنن.
7.پێست و رەگی داری زریشک، خاوەنی تایبەتمەندیی دەرمانی زۆرن بۆ وێنە دژی چڵکن ناهێڵن بۆگەن و شڵەژان روویدا دژی بۆگەن بوونە و فێنکە.
8.کوڵێنراوی رەگی داری زریشک بۆ دەرمانی برینی ریخۆڵە گەورە زۆر باشە شوێنەواری باشی هەیە.
9.خاوێن کردنەوە بە کوڵێنراوی رەگی داری زریشک لەگەڵ گوڵاو بۆ رشانەوە و بۆ چارەسەری ئاولێهاتنی چاو بە کەڵکە هەڵبەت بۆ سازکردنی دەبێت بە تەواوی خاوێنی لەبەر چاوبگیرێ خراپەکانی لێ جیابکرێتەوە.
ع