لیستی مووچە رەوانەی بەغدا دەکرێت

مەودا میدیا-

بڕیارە شاندێکی تەکنیکی لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بچنە بەغدا و لیستی مووچەی مانگی سێ رادەستی وەزارەتی دارایی عیراق بکەن.

بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێم وردبینی و پێداچوونەوە بە لیستی مووچەدا دەکات و لەگەڵ تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی شوبات(2) لە دوو رۆژی داهاتوودا (سبەینێ یان دووسبەی) رەوانەی بەغدا دەکرێت.

هەربەپێی زانیارییەکان، دوای وردبینی لیستەکە لەلایەن وەزارەتی دارایی عیراقەوە کۆتایی ئەم هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو، بڕیار لە خەرجکردنی مووچەی مانگی سێی فەرمانبەرانی هەرێم دەدرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا لە زاری محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراقەوە رایانگەیاند “کە مووچەی مانگی سێ بەبێ گرفت خەرج دەکرێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان