مەودا میدیا-
وەزارەتی تەندروستیی ماوەبەسەرچووی هەرێمی کوردستان، پوختەی ئاماری کار و چالاکییەکانی 10 مانگی رابردووی نەخۆشخانەی ژنان و لەدایکبوونی فێرکاریی هەولێری بڵاوکردەوەو ئاشکرایکرد 67 هەزار و 301 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردووە.
وەزارەتی تەندروستیی ماوەبەسەرچووی هەرێم رایگەیاند “لە 10 مانگی رابردووی ئەمساڵدا بە گشتیی 13 هەزار و 610 منداڵ لە نەخۆشخانەی ژنان و لەدایکبوونی فێرکاریی هەولێر لەدایکبوون”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لەو ژمارەیە (هەشت هەزار و 491 منداڵ)یان بە شێوەی سرووشتی بووە و (چوار هەزار و 265 کوڕ و چوار هەزار و 226 کچن)، هەروەها (پێنج هەزار و 119 منداڵیش بە نەشتەرگەری لەدایکبوون کە (دوو هەزار و 685 کوڕ و دوو هەزار و 434 کچن)، هەروەها (شەش هەزار و 600 منداڵ) لە بەشی منداڵە ناکامەکان خەوێندراون”.
ئەوەشی خستەڕوو “لە ماوەی ئەو 10 مانگەدا 327 نەشتەرگەریی بچووک، هەزار و سێ نەشتەرگەریی مامناوەند، دوو هەزار و 905 نەشتەرگەریی گەورە و دوو هەزار و 457 نەشتەرگەریی سەرووی گەورە بۆ نەخۆشەکان ئەنجامدراون”.
ب ح