مەودا میدیا-
ئەمڕۆ لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەولێر هەردوو شاندی یەکێتی (د.یوسف گۆران و رێواز فایەق) پارتیش (مەحمود محەمەد و پشتیوان ساد) کۆبوونەوە و سێ مەرجی یەکێتی بۆ پارتی ئاشکراکران.
بەپێی زانیارییەکان، مەرجی یەکەمی یەکێتی بۆ پارتی هەڵوەشاندنەوەی دانیشتنەکەی 11/4ی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن پارتییەوە.
مەرجی دووەمی یەکێتی بریتی بووە لە دەستلەکارکێشانەوەی سێ پەرلەمانتاری حزبەکەی کە بەبێ پرس و راوێژی فراکسیۆنەکەیان بەشدارییان لە دانیشتنەکەی پەرلەمان کردووە، شی کەسی تر بخرێنە جێگەیان.
مەرجی سێیەمیش، چارەسەرکردنی دۆسییە ئەمنییەکان بووە لە هەرێمی کوردستان، لە بەرانبەردا شاندی پارتی بەڵێنیانداوە کە لەسەر تەواوی پرسە ئەمنییەکان گفتوگۆ بکەن”.
ب ح