قۆناغی یەکەمی دابەشکردنی زەوی لە هەورامان دەستیپێکرد

مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەڵەبجە ئاشکرایکرد لە ناحیەی بیارە بەشێوەی تیروپشک و خاڵبەندی پرۆسەی دابەشکردنی زەوییان دەستیپێکردووە.

خێڵان عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانیەکانی هەڵەبجە رایگەیاند “لە قۆناغی یەکەمدا 60 پارچە زەوییان بەپێی خاڵ بەسەر فەرمانبەراندا دابەشکردووە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “رووبەری زەوییەکان 150 مەترەو دوای پرۆسەی ئازادی هەورامان لە ساڵی 2003وە ئەمە یەکەم جارە زەوی بەهەوڵی ئەوان دابەش دەکرێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان