مەودا میدیا-
هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارهی خۆسهر ئاشکرایکرد رۆژئاوای کوردستان چووتە قۆناغێکی نوێ و سەختییەکانی قۆناغەکە لە شەڕەکان گەورەترن.
ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارهی خۆسهر رایگهیاند “گۆڕانکاریی بەرچاو کراوە، هیواخوازن بتوانن گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە بۆ خەڵک روونبکەنەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “قۆناغی ئێستا قۆناغی دامەزراندنی دادپەروەریی و ئاشتی و دیموکراسییە، ئەوەش پرسێکی قورسە و پێویستی بە سەبر و خۆڕاگری هەیە “.
ب ح