مەودا میدیا-
رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) سەبارەت بە چەکدانانی یەکینەکانی پاراستنی شنگال پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد پێویستە یەبەشە وەک هێزی پاراستنی کۆمەڵگەی ئێزدی لەلایەن عیراقەوە دانی پێدابنرێت و لە شوێنی خۆیدا بمێنێتەوە.
عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان رایگەیاند “دەبێت یەبەشە لە شنگال بمێنێتەوە، ئەگەر ئەمە روونەدات، نە بارزانی و نە عەرەب مافی ژیانیان پێ نادەن، ئەگەر یەبەشە لەناو سوپای عیراقدا شوێنی خۆی بگرێت، دەبێت لە شوێنی خۆیدا بمێنێتەوە، بەدڵنیاییەوە دەبێت ئێزدییەکان خاوەنی هێزی پاراستنی جەوهەریی خۆیان بن”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لە نێوان یەبەشە و حکومەتی عیراقدا هەندێک دیدار و کۆبوونەوە هەیە، سەرباری ئەوەش بەڵگەنامەیەک بۆ رێککەوتن ئامادەکراوە، بەڵام لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە واژۆ نەکراوە.بەپێی زانیارییەکان تورکەکان رێگری دەکەن، چونکە ئێزدییەکان بەو شێوەیە باسی ناوچەیەکی سەربەخۆ ناکەن، بەڵکوو دیموکراتیی خۆجێییاب دەوێت”.
ئەوەشی خستەڕوو “سەرەڕای دەستدرێژییەکانی داعش، ژنانی ئێزدی خاوەن هەڵوێستێکی بەهێزن، دەبێت بزانن کلتووری ئێزدی بە تەنها ئازادی بەدەستناهێنێت، بە شێوەیەکی گشتیی ئەگەر هێرش بکرێتە سەر ئێزدییەکان، بە چەکداریی ئێزدییەکان دەپارێزن”.
ب ح