مه‌ودا میدیا-
كۆمپانیاى مێرسک بڵاویكرده‌وه، یەکێک لە کەشتییە بازرگانییەکانی بە سەرکەوتوویی لە گەرووی هورمز لە ژێر چاودێریی سەربازیی ئەمه‌ریکادا تێپەڕیوە.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكى كۆمپانیاكه هاتووه “کەشتییەکە لە سەرەتای شەڕی ئەمه‌ریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران لە 28 ی شوباتەوە لە دەریادا گیری خواردبوو”.
باس لهوهشكراوه “ئه‌مڕۆ توانراوه كه‌شتییه‌كه‌مان گه‌رووه‌كه تێپه‌ڕاندووه”.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو “ئەمە لە کاتێکدایە کە هێزی دەریایی ئەمه‌ریکا هەوڵی جێبەجێکردنی “ئۆپەراسیۆنی ئازادی”ی دۆناڵد ترەمپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا دەدات، کە ئامانجی ئازادکردنی ئەو کەشتیانەیە کە بەهۆی داخستنی گەرووەکە لەلایەن ئێرانەوە گیریان خواردووە”.
ع