ئاگربەست بۆ ماوەی 60 رۆژی تر درێژ دەکرێتەوە

مەودا میدیا-

وەزیری دەرەوەی ئێران لە پۆستێکدا لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس (x) بەشێک لە خاڵەکانی رێککەوتنی پێشنیازکراوی وڵاتەکەی لەگەڵ ئەمەریکا ئاشکراکرد.

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند “رێککەوتنی پێشنیازکراوی نێوان واشنتۆن و تاران ئاگربەست و راگرتنی پرۆسە سەربازییەکان بۆ ماوەی 60 رۆژی تر درێژدەکاتەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بەپێی رێککەوتنی پێشنیازکراو، گەرووی هورمز دەکرێتەوە و رێگە بە فرۆشتنی نەوتی ئێران دەدرێت لە کاتێکدا دانووستانە ئەتۆمییەکان بەردەوام دەبن”.

ئەمە لە کاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند ” زنجیرەیەک پەیوەندیی تەلەفۆنی زۆر باشی لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە سەرکردەکانی ناوچەکە ئەنجامداوە بە ئامانجی تاوتوێکردنی دۆسییەی ئێران و لێکگەیشتنەکان سەبارەت بە رێککەوتنێکی ئاشتی چاوەڕوانکراو”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان