مەودا میدیا-
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەسەر داوای وەزارەتی دارایی و ئابووریی، سەبارەت بە درێژكردنەوەی تەمەنی خزمەتی خانەنشینیی كەسوكاری شەهیدان بڕیارێك دەردەكات.
بهپێی نووسراوێكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کە ئاماژە بە نووسراوێكی وەزارەتی دارایی كراوە بۆ بابەتی درێژكردنەوەی تەمەنی خزمەتی خانەنشینیی كەسوكاری شەهیدان لە فەرمانگەکانی حکومەت، بەپێی یاسای ژمارە (٩)ی هەموارکراوی سالی (2007) لەدایکبووانی (1965) بڕیاری خانەنشینی نایانگرێتەوە.
لە نووسراوەکەی ئەنجومەنی وەزیراندا هاتووە”پاڵپشت بە نووسراوی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان، ئەو فەرمانبەرانەی کە کەسوکاری پلە یەک و پلە دووی شەهیدن، بەڵام لە دەزگای شەهیدانی حكومەتی فیدراڵی تۆمارن، پێنج ساڵ ماوەی خانەنشینییان درێژ ناکرێتەوە و نابێت ناویان لە لیستی مووچەشدا هەبێت.”
ب ح