مەودا میدیا-
مەسعود پزیشكیان، سەرۆك كۆماری ئێران ئەمڕۆ سێشەممە ، دووپاتی كردەوە كە دوژمنانیان نەگەیشتنە ئامانجەكانیان لە كاتی شەڕدا، بۆیە بیریان لەوە كردەوە بە لێكتێگەیشتن و گفتوگۆ كێشەكان چارەسەر بكەن.
پزیشكیان رایگەیاند” ئەمەریكا و ئیسرائیل شەڕێكی هەمەلایەنەیان بەرپاكرد بە ئامانجی دروستكردنی فشاری ناوخۆیی و داڕمانی كۆمەڵایەتی لە ئێران، بەڵام ئەوەیان پێنەكرا”.
وتیشی” سەركەوتنی ئێران لەو شەڕەدا بەندە بە یەكڕیزی گەلی ئێران و پتەوكردنی هاوئاهەنگی ناوخۆیی”.
ئاماژەی بۆئەوەشكرد” ئەمەریكا بە مەبەستی داڕمانی یەكجاری وڵاتەكەی ژێرخانەكانی ئێرانی كردووەتە ئامانج، بەڵام یەكگرتوویی كۆمەڵگا ئەو پلانانەی پووچەڵكردەوە”.
سەرۆك كۆماری ئێران باسی لەوەشكرد” پەیوەندی و دیدارەكانی لەگەڵ رێبەری باڵای ئینقلابی ئیسلامی زیادی كردووە و بڕیارەكانیش لەسەر بنەمای رێنماییەكانی ئەو دەدرێن”.
ئ پ