دۆڕانى حزبه‌كه‌ى تره‌مپ نرخى زێڕ و زیوى گرانكرد

مه‌ودا میدیا-

دواى دۆڕانى كۆمارییه‌كان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ ناوخۆییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا، نرخى زێڕ و زیو به‌ شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزبوونه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى بۆرسه‌ى جیهانیی و هاوكات دۆڕانى حزبه‌كه‌ى دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا، نرخى زێڕ و زیو به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزبوونه‌وه‌.

نرخى یه‌ك ئۆنسه‌ى زێڕ نزیكه‌ى 100 دۆلار به‌رزبووه‌وه‌ و گه‌یشته‌ 4029 دۆلار، هاوكات، ئۆنسه‌یه‌ك زیو 2 دۆلار به‌رزبووه‌وه‌و نرخى یه‌ك ئۆنسه‌ش گه‌یشته‌ 51 دۆلار.

له‌ ناو ئه‌مه‌ریكییه‌كان، دۆڕانى كۆمارییه‌كان، به‌ واتاى ره‌تكردنه‌وه‌ى شه‌ڕ و كۆتایی هێنان به‌ شه‌ڕى ئێران، ئه‌مه‌ش هۆكارى سه‌ره‌كى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دوو كانزاكه‌ بوو.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان