مەودا میدیا-
لیژنەی باڵای فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە سەبارەت بە دیاریکردنی رۆژی فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و هەواڵی چەند پەیج و میدیایەکیشی رەتکردەوە.
لیژنەی باڵای فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە لە روونکردنەوەیەکدا کە وێنەیەکی ئاڕاستەی مەودا میدیا کردووە رایگەیاند “سەرجەم هاوڵاتییان و دەزگاکانی راگەیاندن ئاگادار دەکەنەوە کە تائێستا هیچ رێککەوتێک بۆ ئەنجامدانی فێستیڤاڵی هەنار دیاری نەکراوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “دیاریکردنی کاتی فێستیڤاڵەکە تەنها لەدەسەڵاتی لیژنەی باڵای فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجەدایە، کە بەپێی کاتی پێگەیشتنی بەرهەمی هەنار و گونجاویی کەشوهەوا بڕیاری لێ دەدرێت”.
ئەوەشی خستەڕوو ” سەرجەم لێدوان و زانیارییە فەرمییەکانی تایبەت بە فێستیڤاڵەکە تەنها لەلایەن وتەبێژی فەرمیی فێستیڤاڵەوە رادەگەیەنرێت و بە فەرمی ئەژمار دەکرێت”.
ب ح