مهودا میدیا-
قەیرانی پێدانی مووچە لە ئێران خراپتر بووە و کاریگەریی لەسەر رێژەیەکی بەرفراوان لە کرێکاران، فەرمانبەران و خانەنشینان دروستکردووە، تەنانەت بۆ ئەندامانی هێزە نیزامی و ئەمنییەکان، لە نێوان پەرەسەندنی فشارە ئابوورییەکان، چاودێران پێیان وایە ئەم قەیرانە راستەوخۆ پەیوەستە بەو ناهاوسەنگییە ئابورییانەی بەهۆی شەڕەوە توندتر بووە، کە سێبەرێکی قورسی بەسەر ژیانی رۆژانەی ئێرانییەکاندا خستووە.
ئۆپۆزسیۆنی ئێران دووپاتی کردەوە کە تێکچوونی ئابووری کە لە ئەنجامی شەڕەکەوە هاتۆتە ئاراوە و زیانی بەرچاوی بە هاوڵاتییان گەیاندووە، لەوانە پەککەوتنی چەندین کاروباری بازرگانیی و قەیرانی پێدانی مووچە کە ئێستا زیاتر لە دوو مانگ بەردەوام بووە، داوای دەستێوەردانی بەپەلەی حکومەت بۆ کۆنتڕۆڵکردن و چارەسەرکردنی قەیرانەکان چڕتر بووەتەوە.
بەگوێرەی شرۆڤەکارانی پسپۆڕ لە کاروباری ئێران، لە لێدوانێکدا بۆ سکای نیوز عەرەبی، زیاتر لە 60%ی داهاتی کۆمپانیا گشتییەکان پشت بە خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێتی نێودەوڵەتیی دەبەستێت، ئەمەش وایکردووە کە تووشی کاردانەوەی پچڕانی تۆڕەکان و سنووردارکردنی تۆڕەکان بن، جگە لەوەش، بەرزبوونەوەی فشارە داراییەکان توانای ئەم کۆمپانیایانە بۆ پێدانی مووچەی کارمەندان لە کاتی خۆیدا لاواز کردووە، ئەمەش بووەتە هۆی دابەزینی بەرچاوی رێکوپێکی پارەدان، هەموو ئەمانە لە کاتێکدا حکومەت پشتگیرییەکی پێویستیی نییە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکە.
کێشەکە تەنها لە کۆمپانیا حکومی و تایبەتەکاندا سنووردار نییە. تۆڕی ئۆپۆزسیۆنی ئێران ئینتەرناشناڵ بڵاویکردەوە، یەکینەکانی پۆلیس و کارمەندانی سەربازیی و بەشێک لە خانەنشینەکان ئێستا دوو مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە.
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پێشتر ئاماژەی بەم بابەتە کردبوو “ئەندامانی سوپا و پۆلیسی ئێران گلەیی لە پێنەدانی مووچە دەکەن”، لە چوارچێوەی تاوتوێکردنی داخستنی گەرووی هورمز، بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئێران دەیەوێت بیکاتەوە بۆ ئەوەی رۆژانە 500 ملیۆن دۆلار بەدەستبهێنێت”.
لە هەوڵێکدا بۆ سنووردارکردنی هەڵاوسان و دابینکردنی خواستی پەرەسەندنی پارەی کاش، بانکە ئێرانییەکان مانگی رابردوو دەستیان کرد بە بڵاوکردنەوەی دراوێکی نوێی 10 ملیۆن تمەن کە گەورەترین دراو لە مێژووی ئەو وڵاتەدا.
لەلایەکی دیکەوە، نیگەرانییەکان رۆژانە لە کاردانەوەکانی شەڕەکەدا زیاد دەبن، کە راستەوخۆ کاریگەری لەسەر بارودۆخی ژیان هەبووە لە رێگەی شەپۆلێکی بەرفراوانی بەرزبوونەوەی نرخەکان کە کاریگەری لەسەر کاڵا و خزمەتگوزارییە جیاوازەکان هەیە، لە پێداویستییە سەرەتاییەکانی وەک خواردن و دەرمانەوە تا تێچووی ژەمەکان لە کافێکانی شارەکاندا.
پێوەرە ئابوورییەکان رەنگدانەوەی قووڵایی قەیرانەکەن. ئێران یەکێک لە بەرزترین رێژەی هەڵاوسان لە ئاستی جیهاندا بەخۆیەوە دەبینێت و مانگی رابردوو گەیشتە 50.6%. رەوتی گشتیی دابەزینی بەرچاوی هێزی کڕینی ئاشکرا دەکات، بەتایبەتی لەگەڵ بەرزبوونەوەی بێ وێنەی نرخی خۆراک، کە لە مانگی ئازاردا لەسەدا 112ى تێپەڕاندووە.
لای خۆیەوە، مههدی رەزا، شارەزای کاروباری ئێران ڕایگەیاند “دواکەوتنی پێدانی مووچە لە ئێران چیتر پرسێکی ئیداری یان هەڵەیەکی تەکنیکی نییە، بەڵکو ئاماژەیەکی راستەوخۆیە بۆ قووڵایی ئەو قەیرانە ئابووری و داراییەی کە رژێم رووبەڕووی دەبێتەوە”.
ڕەزا لە لێدوانەکانیدا بۆ سکای نیوز عەرەبى وتى “دەزگاکانی راگەیاندنی رژێم ئێستا دان بەوەدا دەنێن کە دەوڵەت رووبەڕووی کورتهێنانی درێژخایەنی بوودجە بووەتەوە و تێچووی شەڕ ئەم کورتهێنانەی بۆ ئاستێکی بێ وێنە گەورەتر کردووە و مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و هەروەها هەموو ئەرکە بەردەوامەکانی دیکەی خستۆتە ژێر فشاری زیاترەوە”.
اپۆرتەکانی ئێران ئاماژەیان بەوە کردووە کە خانەنشینی مانگی نیسان بۆ بەشێک لە خانەنشینەکان “لەسەر حساب” خەرج کراوە تا تەواوبوونی بڕیارەکانی زیادکردن، واتە بە شێوەیەکی کاتی خەرج کراوە تا ئەو کاتەی کە بڕی کۆتایی کە دەبێ بدرێت.
رەزا هێمای بۆ ئەوەش کرد “ئێران بە تایبەتی لە نێو ئەو کرێکارانەی کە داهاتی مانگانەی جێگیریان نییە و توانای کڕینی کرێیان نییە، مەترسیی ئەم قەیرانە لە ئابووری و بارودۆخی ژیان زیاتر درێژدەبێتەوە و کاریگەری لەسەر خودی سەقامگیری کۆمەڵایەتیی و سیاسیی هەیە، کۆمەڵگەی ئێران کە بارگرانی بووە بەهۆی بێکاری و هەڵاوسان و دواکەوتنی مووچە و داڕمانی دەسەڵاتی کڕین”
ع