سودانی و ده‌ستوپێوه‌نده‌كه‌ی قسه‌ حه‌له‌ق و مه‌له‌ق دەکەن

مەودا میدیا-

سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان ئاشکرایکرد ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مەریكی، حكومه‌تی هه‌رێم ناچار ده‌كات كه‌ ده‌بێت رێگا بداته‌ عیراق بۆ فرۆشتنی نه‌وت و بێ ره‌وشتی ئه‌مەریكا له‌وه‌دایه‌ به‌رگری له‌و عیراقه‌ ده‌كات كه‌ له‌ خۆیان ده‌دات.

محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود، سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان رایگەیاند “عیراق هه‌موو شتێكی كوردستانی راگرتووه‌، حكومه‌تی هه‌رێمیش وه‌ك مافی خۆی داوایكردووه‌ كه‌ شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ دابینبكرێت بەڵام محه‌مه‌د شیاع سودانی و ده‌ستوپێوه‌نده‌كه‌ی به‌زمانێكی زبر ده‌ڵێن حكومه‌تی هه‌ولێر و شیمالی عیراق و له‌و قسه‌ حه‌له‌ق و مه‌له‌قانه‌”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” دوای داخستنی گه‌روی هورمز، نه‌وتی عیراقیش به‌و هۆیه‌وه‌ راگیرا، پاشان بەغدا زۆر بێشه‌رمانه‌ داوای له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد كه‌ نه‌وتی كه‌ركوكی كوردستان به‌ناوی عیراقه‌وه‌ له‌ بۆری نه‌وتی هه‌رێمه‌وه‌ بنێرێته‌ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا”.

ئەوەشی خستەڕوو “ئه‌وه‌ی لای من جێگای سه‌رنج بوو، عیراق له‌یه‌ك شه‌ودا سێجار له‌ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مەریكایدا له‌ به‌غدا و له‌هه‌ر كوێی عیراقیش ئه‌مەریكای لێبێت لێداوه‌، به‌ڵام بێ ره‌وشتی ئه‌مەریكا له‌وه‌دایه‌ به‌رگری له‌و عیراقه‌ ده‌كات كه‌ له‌ خۆیان ده‌دات”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان