مەودا میدیا-
شارەزایەکی بواری کەشناسیی ئاشکرایکرد بەهۆی کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سوورەوە، سبەینێ گۆڕانکاریی بەسەر کەشوهەوادا دێت و لە کاتەکانی ئێوارە و شەودا ناسەقامگیریی کەشوهەوا دەستپێدەکاتەوە.
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی رایگەیاند “سەرەتای شەپۆلەکە لە ئیدارەی گەرمیان، پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجەوە دەستپێدەکات و دواتر ناوچەکانی تریش دەگرێتەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “شەپۆلەکە بە هەورەبروسکەی بەهێز و تاوەبارانی مامناوەند و بەخوڕ دەستپێدەکات، بۆ رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە پلەکانی گەرما دادەبەزن و شەپۆلەکە درێژدەبێتەوە بۆ پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و ئیدارەکانی سۆران و راپەڕین، بەڵام کاریگەرییەکەی لەسەر سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر دەبێت”.
ب ح