مه‌ودا میدیا-
بەهۆی بۆردوومانەکانی ئێران، زیاتر لە 8 پێشمەرگەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕان لە ئەشکەوتێکی نزیک زڕگوێزەڵە لە سلێمانی کوژراون.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه، بەهۆی ترس لەدووبارەکردنەوەی هێرشەکان، هێشتا نەتوانراوە تەرمەکان دەربهێنرێت و له‌ژێر داروپه‌ردودان.
به‌پێى زانیارییه‌كانى مه‌ودا میدیا “ئه‌و هه‌شت پێشمه‌رگه‌یه‌ى كه كوژراون، له فێرگهبوون و هێشتا نه‌بوون به پێشمه‌رگه”.
له لایه‌كى تریشه‌وه، سوپای پاسدارانى ئێران له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت “لە تۆڵەی كوژراوه‌كانى شەوی رابردوو، هێرشمان کردووەتە سەر حزبە نەیارەکانمان لە هەرێم، سەربازگەی تەنەف لەسوریا، عەمان، کوەیت و بەحرێن.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه، له سه‌ره‌تاى شه‌ڕى ئێران و ئه‌مه‌ریكا، ئێران به‌رده‌وام بۆردوومانى هه‌رێمى كوردستان و بنكه و باره‌گاكانى حزبه‌كانى رۆژهه‌ڵاتی كوردستانى كردوه.
ع