مه‌ودا میدیا-
له‌ناو ته‌واوى خۆراك و پێویستییه‌كانى رۆژانه‌ى هاوڵاتییان، ته‌نها نرخى گۆشتى مریشكى زیندوو گران نه‌بووه و بگره له هه‌رزانبووندایه.
به‌پێى به‌دواداچوونه به‌رده‌وامه‌كانى مه‌ودا میدیا له‌سه‌ر گرانبوونى خۆراك و پێویستییه‌كانى رۆژانه‌ى هاوڵاتییان، رۆژى رابردوو له راپۆرتێكدا ئه‌وه‌مان باسكرد كه به گرانبوونى نرخى دۆلار، نرخى ته‌واوى خۆراك و پێویستییه‌كانى رۆژانه‌ى هاوڵاتییان گرانبوون.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى پێویستیی خاوه‌ن كێڵگه‌كانیش به دۆلاره، به‌ڵام نرخى گۆشتى مریشكى زیندوو نه‌ك هه‌ر گران نه‌بووه، بگره به‌راورد به هه‌فته‌كانى رابردوو هه‌رزانبووه.
كاروان حه‌مه‌عه‌لى، مریشكفرۆش به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “یه‌ك كیلۆ مریشكى زیندوو له كێڵگه‌كانه‌وه تا ده‌گاته دوكانه‌كان و ده‌ستى هاوڵاتییان، 2600 بۆ 2700 دینار ده‌كه‌وێت”.
وتیشى “نرخى گۆشتى مریشك وه‌ك خۆراك و پێویستییه‌كانى تر نییه كه چوار رۆژه به‌هۆى گرانبوونى دۆلار هه‌موویان گرانبوون، گۆشتى مریشك هه‌ر وه‌ك خۆیه‌تىی و گران نه‌بووه”.
پێشتر خاوه‌ن كێڵگه‌په‌له‌وه‌رییه‌كان ئه‌وه‌یان راگه‌یاند، ئه‌گه‌ر یه‌ك كیلۆ مریشك له خوار 2500 دیناره‌وه بفرۆشن، ئه‌وه خاوه‌ن كێڵگه‌كان له زه‌ره‌ردان چونكه یه‌ك كیلۆ مریشك تا به‌رهه‌مده‌هێنرێت 2500 دینارى تێچووه‌كه‌یه‌تى.
له هه‌رێمى كوردستان، ساڵانه سه‌رو 200 هه‌زار تۆن مریشك له كێڵگه‌كان به‌رهه‌مده‌هێنرێت، به‌ڵام پێویستیی ساڵانه 70 هه‌زار تۆنه.
هه‌رزانبوونى نرخى مریشك په‌یوه‌ندیی به زۆرى مریشك هه‌یه له كێڵگه‌په‌له‌وه‌رییه‌كان و خستنه‌ڕوو زیاتره له خواست، ئه‌مه‌ش وایكردووه نرخه‌كه‌ى هه‌رزان بێت.
ع