پەروین بوڵدان: مامەڵەی پارتەکانی باشووری کوردستان زۆر گرنگە

مەودا میدیا-

ئەندامێکی شاندی ئیمراڵیی دەمپارتی ناوەڕۆکی دیدارەکەیانی لەگەڵ رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد دەبێت مافەکانی کورد، لە سەرووی هەموویانەوە بابەتی پەروەردە و خوێندنە بە زمانی کوردی مسۆگەر بکرێت.

پەروین بوڵدان، ئەندامی شاندی ئیمراڵیی دەمپارتی رایگەیاند “یەكێتی نەتەوەیی بۆ کوردان پێویستییەکی حەتمییە و بۆچوونی عەبدوڵڵا ئۆجەلانیش لەم ڕووەوە زۆرە روونە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئۆجەلان جەختی لەوە کردووەتەوە هەموو بابەتەکانی پەیوەست بە کوردان پێویستی بە گەرەنتی یاسایی هەیە، دەبێت رێکارێک بگیرێتەبەر کە مافەکانی گەلی کورد لە ناسنامە، زمان و چاندیی کوردی بپارێزێت”.

ئەوەشی خستەڕوو “مامەڵە و نزیکایەتی پارتە سیاسییەکانی باشووری کوردستان زۆر گرنگە، کە زۆر سەنگینە و بە دڵیناییەوە بە سەنگینی دەبینین و مانادارییەکی مەزن دەداتە ئەم بابەتە، هەمووان رۆڵیان هەبوو لە دەرکەوتنی بەهێزیی رۆحی یەکێتی نەتەوەییدا”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان