مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بازرگانی دانەوێڵەی عیراق ئاشکرایکرد رۆژانە لە هەر سایلۆ و شوێنێکی تایبەت بە وەرگرتنی دانەوێڵە100 بارهەڵگر گەنم لە جووتیاران وەردەگیرێت.
حەیدەر گەرعاوی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بازرگانی دانەوێڵە لە عیراق رایگەیاند “گرتنەبەری ئەم هەنگاوە بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغی و چاوەڕوانییە زۆری جووتیارن و بارهەڵگرەکانە لەبەردەم سایلۆکانی وەرگرتنی گەنم”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بۆ ئەمساڵ سیستمی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی پەیڕەو دەکەن، بەپێی ئەم سیستمە، پێشتر رۆژی وەرگرتنی گەنم لە جووتیاران دیاری دەکرێت پێش ئەوەی گەنمەکەیان بەرەو سایلۆکان بگوازنەوە”.
ئەوەشی خستەڕوو “هەر تۆنێک گەنم بۆ ئەمساڵ بە 700 هەزار دینار دیاریکراوە،ئەم نرخەش نزیکەی دوو هێندەی نرخی جیهانییە و بەڵام حکومەت وەک پاڵپشتییەک بۆ کەرتی کشتوکاڵ و جووتیارانی وڵاتەکەی پەیڕەوی دەکات”.
ب ح