مەودا میدیا-
كێشەی دابەشكردنی ئاو لە بەشێك لە گەڕەكەكانی شاری سلێمانی تا ئێستا بەردەوامە و بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی دەڵێت”بەم نزیكانە كێشەی سەرجەم گەڕەكەكان چارەسەر دەكرێن”.
ئامانج جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند” لە ئێستادا سەرقاڵی كاركردنن لە سێ پەمپی دابەشكردنی ئاو كە لە ماوەیەكی نزیكدا تەواو دەبن و دەكەونە كار”.
وتیشی” دوای تەواو بوون و كەوتنەكاری ئەو پەمپانە كێشەی ئەو گەڕەكانە چارەسەر دەبن كە ئێستا بە چەند رۆژجارێك ئاویان پێدەدرێت و وەك پێشووتر دوو رۆژ یان سێ رۆژ جارێك ئاویان پێدەدرێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد” هەندێك لە پەمپەكانی دابەشكردنی ئاو لە ئێستادا لەكاركەوتوون و هۆكاری سەرەكی كەمدابەشكردنی ئاویش لە شاری سلێمانی بۆ لەكاركەوتنی ئەو پەمپانە دەگەڕێتەوە، بۆیە لە هەوڵی تەواودان بۆئەوەی چاكیان بكەنەوە و دابەشكردنی ئاو لە شارەكە بگەڕێننەوە دۆخی پێشووی خۆی”.
ئ پ