مهودا میدیا-
پارێزهرهكهى شێروان شێروانى، راگهیهندراوێكى بڵاوكردووهتهوه و دهڵێت، لە 22 نیسانی 2026 هاوکات لەگەڵ یادی 128مین ساڵیادی رۆژنامەگەری کوردی، شێروان شێروانی رۆژنامەنووس مانی لە خواردن گرت و ئەمڕۆ هەشت رۆژە ئەم مانگرتنەی بەردەوامە.
له راگهیهندراوێكى پارێزهرهكهى شێروان شێروانى هاتووه “پەنابردنی رۆژنامەنووس شێروان شێروانی بۆ مانگرتن، پەیوەستە بەو هەموو پێشێلکاریەی بەرانبەری دەکرێت، کە ئێستا دیارترین پێشێلکاری رێگریکردنە لە ئیجازە مەنزلی و گەڕانەوە بۆ ماڵ، بە پێی یاساو هاوشێوەی زیندانیانی تر”.
باس لهوهشكراوه “لایەنە پەیوەندارەکان بەشێکیان هاوکارن و بەخەم دۆخی تەندروستیی شێروان و وەرگرتنی مافە یاسایەکانن، بەڵام بەشێکیان رێگریی دروست دەکەن، کە دەشێت رێگریەکان فشاری دەرەوەی دەزگاکانی حکومەت بن”.
ئهوهش خراوهتهڕوو “دۆخی شێروان لە مەترسیدایەو بەم بێ خەمیەش مەترسیدارتر دەبێت، رێکارو رێنمایی و هەوڵی لێبوردانە پێویستە بۆ تێپەراندنی ئەم دۆخەو کۆتایی هێنان بەم مانگرتنە”.
ع