مه‌ودا میدیا-
ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبا رایگه‌یاند “لە ماوەی ئەم دوو رۆژەدا، بەرهەمهێنانی کارەبا لە 1000 مێگاوات بووه، به‌ڵام له ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌و بۆ 1500 مێگاوات بەرز کرایەوە”.
باس له‌وه‌شكراوه “ئەم بڕە کارەبایە بە هاوبەشانی ماڵان دەدرێت و پێدانی کارەبا لە چوار کاتژمێر بۆ شەش کاتژمێر بەرز کرایەوە”.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو “بەهۆی هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر كێڵگەی كۆرمۆڕ، گواستنەوەی گازی سروشتیی لە کێڵگەکە بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا راگیراوە”.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو “لیژنەکان هەڵسەنگاندن بۆ خەمڵاندنی زیانەکانی دەکەن و دواتر بڕیار لەسەر کات و چۆنییەتی دەستبەکاربوونی دەدرێت”.
ع