مه‌ودا میدیا-
له سێ رۆژى رابردوو، گرته ڤیدیۆیه‌ك هه‌موو جیهان و سۆشیال میدیاى به‌خۆیه‌وه سه‌رقالكرد، كه تێیدا باس له بێچووه مه‌یمونێك ده‌كات كه له لایه‌ن دایكییه‌وه فڕێدراوه و نایه‌وێت، ئه‌و گرته ڤیدیۆییه هه‌رزوو به تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و میدیاكان بڵاوبووه و سۆزى هه‌موو هاوڵاتییان و بینه‌رانى جوڵاند.
به‌پێى گرته ڤیدیۆیه‌كه، “په‌نچ” كه بێچووه مه‌یمونێكه، دایكى نایه‌وێت و لێى ده‌دات، هاوكات مه‌یمونه‌كانى تریش هێرشى ده‌كه‌نه سه‌رى، به‌رپرسانى ئه‌و باخچه‌یه له وڵاتى ژاپۆن، بۆ ئه‌وه‌ى دڵى پونچ بده‌نه‌وه، هه‌ستاون به دروستكردنى مه‌یمونێكى په‌ڕۆ له‌سه‌ر شێوازى دایكى، پونچ هۆگرى ئه‌و مه‌یمونه په‌ڕۆیه بووه و به‌رده‌وام له‌گه‌ڵیه‌تى.
ئه‌وه‌ى سه‌رنج و سۆزى بینه‌رانى راكێشا ئه‌وه‌بوو پونچ كاتێك له لایه‌ن مه‌یمونه‌كانى تره‌وه هێرشى ده‌كرێته سه‌ر، ده‌ستبه‌جێ راده‌كات و ده‌چێته‌وه باوه‌شى ئه‌و مه‌یمونه په‌ڕۆیینه كه شێوه‌ى له شێوه‌ى دایكیه‌تى و خۆى ده‌خاته ئامێزى و بۆ هه‌ر شوێنێكیش بجوڵێت ئه‌ویش له‌گه‌ڵى خۆى راده‌كێشێت.
شاره‌زایان و پسپۆڕانى باخچه شیكردنه‌وه‌یان بۆ ئه‌و بابه‌ته كردووه و كه بۆچى دایكى پەنچى ره‌تكردووه‌ته‌وه و نایه‌وێت و پێیان وایه:ی
یه‌كه‌م ئه‌زموونى دایكى، پسپۆڕان پێیان وایه دایكى پونچ یه‌كه‌مجاره ده‌بێته دایك، زۆربه‌ى جار له ناو ئاژه‌ڵان كه ئه‌وانه‌ى بۆ یه‌كه‌مجار ده‌بنه دیك، ئه‌زموونى ئه‌وه‌یان نییه بۆ به‌خێوكردنى بێچووه‌كه‌یان.
دووه‌م، گه‌رماى زۆر، پونچ له كاتى شه‌پۆلێكى توند له وڵاتى ژاپۆن له دایكبووه، گه‌رماى زۆر و بێزارى ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى دایكى تواناى پێدانى شیرى نه‌مێنێت به بێچووه‌كه‌ى.
سێیه‌م، ئازارى له دایكبوون، هه‌ندێك له راپۆرته‌كان پێیان وایه، دایكى له كاتى له دایكبوونى پونچ ئازارێكى زۆرى هه‌بووه، ئه‌وه‌ش وایكردووه ئه‌و په‌یوه‌ندییه سۆزدارییه‌ى نێوان دایكى و پونج دروست نه‌بێت.
ع