مەودا میدیا-
سەرچاوەیەک لە پارتی رێککەوتنی کۆتایی لەنێوان یەکێتی و پارتی سەبارەت بە دیاریکردنی کاندیدی هاوبەش بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق رەتکردەوە.
سەرچاوەیەکی بەرپرس لە پارتی دیموکراتی کوردستان بە میدیای حزبەکەی راگەیاند “هیچ رێککەوتنێکی فەرمی لەبارەی پۆستی سەرۆک کۆمارەوە واژۆ نەکراوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “نابێت پۆستەکانی بەغدا (سەرۆک کۆمار) تێکەڵ بە گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکرێن، بەڵکو دەبێت وەک دوو دۆسێیەی جیاواز مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هەرچەندە کەشوهەوای کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ ئەرێنی بووە و هەردوو لا خواستی خۆیان بۆ چارەکردنی کێشەکان نیشانداوە، بەڵام تاوەکو ئێستا کۆدەنگی لەسەر کاندیدێکی هاوبەش دروست نەبووە”.
ب ح