مه‌ودا میدیا-
به بڕیارى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عیراق گومرگى سه‌ر هێلكه و مریشك و گۆشت لابرا به ئامانجى هه‌رزانبوونیان.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له‌سه‌ر بڕیارى عه‌لى زه‌یدى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عیراق بڕیاردرا “بۆ ماوەیەک باجی گومرگی سەر هاوردەی هێلکە، مریشک و گۆشتی ئاژەڵ لابراوه”.
باس له‌وه‌شكراوه “بڕیارەکە بۆ جێگیری نرخی هێلکە و مریشک و گۆشتی سورە تا نرخه‌كه‌یان له بازاڕ هه‌رزانبێت، دواى ئه‌وه‌ى نرخه‌كانیان به‌رزبووه‌وه”.
ئه‌م بڕیاره هه‌رێمى كوردستان ناگرێته‌وه و پێویسته‌ى حكومه‌تى هه‌رێم خۆى بڕیارى لابردنى گومرگى سه‌ر هێلكه و مریشك و گۆشت لاببات له پێناو هه‌رزانبوون.
ع