مەودا میدیا-
سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ئاشکرایکرد هەندێک کەس شیکردنەوە بۆ جەنگ دەکەن کە ئێوارە نازانن چیان خواردووە و هەموو شیکردنەوەکان بۆ جەنگی ئێران هەڵەبووە.
محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان رایگەیاند “پێشبینییەکان بۆ رووخانی ئێران هەڵەبوون و لەئێستادا ئێران شەرت و مەرج بەسەر ئەمەریکادا دەسەپێنێت، ترەمپ تووشی سەرلێشێواوی بووە و رۆژانە دوو بۆ سێ لێدوانی دژبەیەک دەدات”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “نەدەبوو بەبێ بەرانبەر رێگە بە عیراق بدرێت نەوت لە رێگەی بۆری هەرێمەوە هەناردە بکات، بەڵام وادیار بە فشاری ئەمەریکییەکان بووەو هیچ گەرەنتییەک نییە مووچە بەردەوام رەوانە بکات”.
ئەوەشی خستەڕوو “پەیامی سەبارەت بە مووشەکباران و شەهیدکردنی شەش پێشمەرگەکەی سۆران رەوانەی ئێران کردووە و لە وەڵامدا ئێرانییەکان نیگەران بوون لە رووداوەکە و بەڵێنیانداوە کە جارێکی تر دووبارە نەبێتەوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەن”.
ب ح