دەست بەسەر 17 کیلۆگرامی تر لە زێڕدا گیرا

مەودا میدیا-

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق ئاشکرایکرد هەڵمەتی گێڕانەوەی سامانی گشتیی و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەی گەندەڵییەکانی بریکاری پێشووی وەزارەتی نەوت بەردەوامە.

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق رایگەیاند “بە هەماهەنگی هێزە ئەمنییەکان لە هەرێمی کوردستان دەستیان بەسەر 17 کیلۆگرامی تر زێڕدا گرتووە کە پەیوەندی بە دۆسییەی عەدنان جومەیلییەوە هەیە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لەماوەی لێکۆڵینەوە لە دۆسییەی گەندەڵییەکانی بریکاری پێشووی وەزارەتی نەوتدا دەستیان بەسەر 358 کیلۆگرام زێڕدا گرتووە بەدەر لەو پارە و موڵکانەی دەستیان بەسەرداگیراوە”.

ئەوەشی خستەڕوو “تەواوی ئەو زێڕەی دەستی بەسەرداگیراوە رادەستی خەزێنەی بانکی ناوەندیی عیراق کراوە، لێکۆڵینەوەکەش لەو کەسانەی کە لە دۆسییەی گەندەڵییەکانی جومەیلی تێوەگلاون بەردەوامە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان